AP ١٤٠١ گوڵان ٨ ٠٩:٤٩

هەدەپە گومانی هەیە لەو بریارەدا؛

سزای 2 ساڵ و نیو زیندانی دەمیرتاشی لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە ڕەت کرایەوە

 سزای 2 ساڵ و نیو زیندانی دەمیرتاشی لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە ڕەت کرایەوە

دادگای پێداچوونەوە سزای دوو ساڵ و نیو زیندانیی سەلاحدەین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی ڕەت کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سزای دوو ساڵ و نیو زیندانیی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە ڕەت کرایەوە.

ئەندامانی هەدەپە ئەو کارەی دادگای پێداچوونەوە هەوڵی دەسەڵاتی داد بۆ نیشان دانی دادپەروەری لە ئەو ناوەندە وەسف دەکەن.

دادگای سزای 25 ی ئەنقەرە لە ڕێکەوتی 28 ی مەی 2021 دەمیرتاشی بە هۆیقسە کردن لە کۆبوونەوەی دادگای 7 ی جوونی 2020 بە دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانی سزا دا. تۆمەتی دەمیرتاش هەڕەشە لە بەرپرسانی حکومەتی لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم ڕاگەیێندرابوو.

دوای ئەوە پارێزەرەکانی دەمیرتاش بە چوون بۆ دادگای پێداچوونەوە ناڕەزایەتیان بە ئەو سزایە دەربڕی و دادگای پێداچوونەوەش سزاکەی ڕەت کردەوە.

News ID 41721

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha